شاره زوور یەکێ ڵە ناوەندەکانی ژیانی تایفەی شێخ سماییلی
بەشی یازدەهەم
دەسەڵاتی ئەردەلانیەکان ڵە شارەزوور
(٥٦٤کۆچی تا۱۲۸٤ کۆچی)
۱۱٦۸زایینی تا۱۸٤٦ زایینی)
بنەرەتی ئەردەڵانیەکان(۳)
ئەردەڵانیەکان نەتەوە قوباد ئەردەڵن
دوو ڕا سەبارەت بە بنچینە ی ئەردەڵانەکان هەیە:
ڕای هەوەڵ ڵە پێشدا باسکرا
بەڵام ڕای دووم:
دەڵێ قوباد ئەردەڵ ڵە بنەماڵەی قوبادی ئەوەڵ پاوشای ئیمپراتوری ساسانیە( ٤۸۸ زایینی تا ٥۳۱زایینی)
کە ڵە ڵایەن باوکیەو جاماسپ کرا بەرێوەبەری ئەخلات.(بەتلیسی)
ئەبوو عەبدوڵا حسین کور دوستەک حاربەختی بەناوی باز دەسەڵاتی بازمەروانیانی دامەزراند.باز مەروانیان نەتەوە قوبادی ساسانی بوون.(بتلیسی)
ڵە کاتی پاوشایەتی ئەبوو نەسر ئەحمەد کۆڕی مەروان(٤۰۲کۆچی تا٤٥۳کۆچی)پاوشایەتییەکەیان ئەوپەری دەسەڵاتی خوەی بوو.(ابن الارزق)
مەروان پیاوێکی ڵێهاتوو بوو کە ڵە کاتی تاج ڵە سەرنیان دەسەڵاتدارانی،بویە ی فارس،ئیمپراتوری ڕومی روژهەڵات ،خڵیفە فاتمی وعەباسی ڵە بارەگاکەیە یان خۆیان بون یا وەک خڵیفەی عەباسی نوێنەریان ناردبوو.(ئەردەڵان،شیرین)
دوای ڕوخانی باز مەروانیەکان دوای ماوەی کورت،بڵیسە ئەم دەسەڵاتە دو دەسەڵاتی تازەی ڵێ وەدی هات :
یەکەم :ژوروکی ڵە بەتلیس ودیاربەکر
دووم:بنەماڵە ئەردەڵان ڵە ٥٦٤کۆچی ڵە کوردستانی ناوەندی و باشوور کە حەوت سەدەدە بەردەوام بوو.(ئەردڵان،شیرین)
شازادە خەسرەو ڵە شارەزوور وڵە نێوان گۆران وکەڵهوڕاندا بە "تجسم ثانی" ئەیاناسی،مێژوو دواتر ئەوی بە نازناوی بابا ئەردەڵ ناساند.(ئەردەڵان ،مەستورە)
سەرچاوەکان:
۱-اردلان،مستوره ،تاریخ اردلان
۲-اردلان ،شیرین،خاندان کرد اردلان،ترجمه ؛مرتضی اردلان
۳-بدلیسی،امیر شرفخان،شرفنامه
٤-ابن الارزق
ما را در سایت تاریخ شهرزور (بخش چهاردهم) دنبال میکنید
برچسب: نویسنده: بازدید: 209