وا دەردەکەوێت کە وشەی شارەزوور لە دوو وشەی کۆنی ئێرانی: شاھ (شا) و رەزوور (دارستان) پێکھاتووە کە بە سەر یەکەوە واتای "دارستانی شاھانە" دەدات.[١]
مێژوودەستکاری
لە چەند بەڵگەیەکی ساسانییەکاندا ناوی شارەزوور ھاتووە.[٢]
لە سەدەی چوارەمی زایینیدا ھەندێ لە شارەزوورییەکان کە چوونەتە سەر ئایینی مەسیحییەت، بە دەستی شای ساسانی دەکوژرێن.
ھراکلیووس (Heraclius) ئیمپراتۆری ڕوومی لە مانگیی ٢ی ساڵی ٦٢٨ی زایینی لە شارەزوور بووە.
لە ساڵی ٦٤٢ی زایینی لە دەشتی شارەزووردا شەڕی نێوان ساسانییەکان و سوپای ئیسلام ڕوو دەدات و ئیسلام دێتە ناوچەی شارەزوور.
دەسەڵاتی شارەزوور، لە سەدەی ١١ تاوەکوو سەدەی ١٦، بە دەستی میرنشینی ئەردەڵانەوە بووە. شوێنەوارەکانی ئەو سەردەمە لە «یاسین تەپە»دا بە جێ ماوە.
لە ساڵی ١٥٥٤ ناوچەکە دەکەوتە دەستی عوسمانییەکان و ئەیالەتی شارەزوور دادەمەزرێت.[٣]
سەرچاوەکاندەستکاری
E.J.W. Gibb memorial series, 1937, E. J. Brill, University of California
کارنامەی ئەردەشیری پاپەکان، بەشی ٦
Gábor Ágoston, Encyclopedia of the Ottoman Empire
برچسب : نویسنده : shahramshaykh بازدید : 139